١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:٥٤
قاچاخچیانی نەوت، پێوەندییان لە گەڵ مەسروور بارزانی هەیە

ئەندامێکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان داکۆکی کرد: ئەو کارانەی وەکوو ریفۆرم لە لایەن دەوڵەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیندراون، تەنیا پڕوپاگەندەی میدیاییە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، سۆران عومەر لەم بارەوە وتی: گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان بەربڵاوتر و ڕیشەدارتر لەوەیە کە ڕاگەیێندراوە و دەوڵەت بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەو کێشەیە جیدی نییە و خۆشی بەشداری سەرەکی گەندەڵی و قاچاخە.

ئەو وتیشی: راگەیاندنی گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ قاچاخ بابەتێکی سەیرە چونکو ئەو کەسانەی قاچاخ دەکەن، خۆیان گرێدراو و پێوەندیدارن بە سەرۆک وەزیران و دیکەی بەرپرسانەوە. کەواتە ڕیفۆرم تەنیا پڕوپاگەندەی میدیاییە.

سیروان هەرکی نوێنەری پارلەمانی هەرێمی کوردستانیش وتبووی: دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرگری کردن لە قاچاخ جیدییە و کۆمیتەیەکی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە قاچاخ کە بۆتە هۆی دابەزینی داهاتی هەرێمی کوردستان، پێک هێناوە.